"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پاش بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی مۆر کرانی دوو ڕێککەوتننامەی هاریکاری لە نیوان ئێران و ڤییەتنام لە هانۆی پێتەختی ئەم وڵاتە، بە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش ، بە هاوتای ڤییەتنامی خۆی وت: گەلی ئێران، ڤییەتنامییەکان بە خەڵکێکی لەخۆبردوو، خۆراگر بەرامبەر بە دەسدرێژیی بیانییەکان، سەربەخۆیی خواز، تێکۆشەر، هۆگری پێشکەوتن و ئاشتیخواز دەناسن.
ڕۆحانی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ لە کۆبوونەوەی دوو کەسی و کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکاندا ڕێککەوتنێکی باش هاتە ئاراوە و دوو لایەن لە سەر ئەو بڕوایەن بۆ پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووری و بازرگانی و بەتایبەت سەرمایەنانەوە لە ئێران و ڤییەتنام پوتانسییەلێکی زۆر لە ئارادایە و ئابووریی دوو وڵات دەتوانن تۆکمە کەری یەکتری بن.
ڕۆحانی وتیشی: بوارێکی باش ڕەخساوە بۆ هەناردەی نەوت، گاز، وزە و پترۆشیمی لە ئێرانەوە بۆ ڤییەتنام و تاران ئامادەیە بۆ ئەوەی بوارێکی زیاتر خۆش کات بۆ چالاکیی کۆمپانیا ڤییەتنامییەکان و سەرمایەنانەوە لە بەشی نەوت و گازی ئێران.
ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە یەک بیر و ڕایی ئێران و ڤییەتنام لە هەندی پرس و بابەتی گرینگی نێودەوڵەتیدا وتیشی: ئێران و ڤییەتنام خوازیاری بەهێزتر کرانی ئاشتی و پاوەجێی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناڤینن و لەگەڵ ئەوەی کە نەیاری شەڕ، توند و تیژی و تیرۆریزمن، وتووێژ بە باشترین ڕێگای چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان دەزانن و درێژە دەدەن بە داکۆکییان لە هەڵوێستەکانی یەکتری لە کۆڕە جیهانییەکاندا.
«تران دای کوانگ» Tran Dai QUANG سەرۆک کۆماری ڤییەتنامیش بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەت و گەلی ڤییەتنامەوە بەخێرهاتنی ڕۆحانی و شاندی هاوڕێی کرد و وتی: لە کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی دوولایەندا سەبارەت بە گەشەپێدان و قووڵتر کردنەوەی هاریکارییەکانی تاران و هانۆی و ڕێگاکانی جێبەجێ کردنی گرێبەست و ڕێککەوتننامەکان، وتووێژ کرا.
«تران دای کوانگ» ئاماژەی کردە ڕێککەوتنی ئێران و ڤیتەنام لە زۆربەی بوارە ئابووری، سیاسی و فەرهەنگیەکاندا و وتی: ڤییەتنام داکۆکی دەکات لە ئایدیای سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە جیهانی بەدوور لە توند و تیژی و توندڕەوی....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٤٥
News ID: 783857
سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڤییەتنام ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە نرخی دانوستانی بازرگانی دوو وڵات تا پێنج هێندەی ئێستا بەرز کەنەوە و بیگەیەننە ئاستی پتر لە ٢ ملیار دۆلار .